ئەو وێنانەی لە غەززە گیراون، ڕادەی جینۆسایدەکە بەڵگەدار دەکەن

وێنە ئاسمانییەکان کە لە غەززە گیراون، ڕادەی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ئاشکرا دەکەن.
دوایین وێنە ئاسمانییەکان کە لە کەرتی غەززەوە گیراون، ئەو وێرانکارییە بێئەندازەیان بەڵگە کردووە کە بەهۆی شەڕی لەناوبردنی نزیکەی دوو ساڵەی رژێمی داگیرکەرەوە دروست بووە.
لە وێنەکاندا وێرانکارییەکی بەرفراوانی ناوچەی نیشتەجێبوون و ماڵ و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەردەکەون، کە تەواوی گەڕەکەکان بە وێرانە ماونەتەوە.
ئەم هێرشانە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تاوانی جەنگ و جینۆساید پێناسە کران، سەدان هەزار فەلەستینی بێ ماڵ و حاڵیان کرد و ژێرخانی ناوچەکەیان بە تەواوی وێران کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوێد هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک ئەنجام درا و لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی دۆنێتسک گرتووە.
لە شارۆچکەی سندرگەی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.